يەكەيى، هاوچەرخ، ڕووکارێکی بەکار‌هێنەری سەرنج ڕاکێش
ئه‌وڕۆ - ئی ئار پی یاخود پلان دانانی سه‌رچاوەی ڕێكخراوه‌كانی ئه‌وڕۆ به‌رنامه‌یه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای وێب به‌مه‌به‌ستی یه‌كخستنی كرداری پڕۆسه سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌ر بازرگانیه‌ك بۆ ناو سیسته‌مێكی به‌یه‌كه‌وه به‌ستراو.
هه‌روه‌ها ئه‌پلیكه‌یشنی ئه‌وڕۆ - ئی ئار پی ڕێگه به به‌شه جیاوازه‌كان ده‌دات بۆ به‌ش كردنی زانیارییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌شه‌كانی تری كۆمپانییه‌كه. ئه‌م ئه‌پلیكه‌یشنه زانیارییه‌كانی تایبه‌ت به چاڵاكییه‌كان وبارودۆخه جیاوازه‌كان كۆ ده‌كاته‌وه وبه‌رده‌ستی ده‌خات بۆ به‌شه‌كانی تر به مه‌به‌ستی سوود وه‌رگرتن لێی به شێوه‌یه‌كی كارا.
هه‌روه‌ها ئه‌پلیكه‌یشنی ئه‌وڕۆ - ئی ئار پی ڕێگه به به‌شه جیاوازه‌كان ده‌دات بۆ به‌ش كردنی زانیارییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌شه‌كانی تری كۆمپانییه‌كه. ئه‌م ئه‌پلیكه‌یشنه زانیارییه‌كانی تایبه‌ت به چاڵاكییه‌كان وبارودۆخه جیاوازه‌كان كۆ ده‌كاته‌وه وبه‌رده‌ستی ده‌خات بۆ به‌شه‌كانی تر به مه‌به‌ستی سوود وه‌رگرتن لێی به شێوه‌یه‌كی كارا.
سیستەمی پێکەوە بەستراوی ئەوڕۆ ئەم تایبەتمەندیانە لەخۆ دەگرێتەوە:
ئه‌م كه‌ره‌سته ستراتیجیانه ده‌بنه هۆی كه‌م كردنه‌وه‌ی بڕی تێچوون، به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆسه‌ی بازرگانی كردن به باشترین شێوه وبه‌ره‌وه پێش بردنی به‌ڕێوه‌بردنی مەترسییەکانی کار بە شیوازێکی ته‌ندروستتر. له بنه‌ڕه‌تدا ئامانجی سه‌ره‌كی سیسته‌می ئه‌وڕۆ- ئی ئار پی كۆ كردنه‌وه‌ی گشت چاڵاكییه‌كانی بازرگانییه‌كه‌تانه له ژێر یه‌ك چەتردا به مه‌به‌ستی به‌رهه‌م هێنانی بازرگانییه‌كی سه‌ركه‌وتوو.
خراپ بەڕێوەبردن ودەستکاری کردنی زانیاری کە لەلایەن ستافی بەڕێوەبردن بەردەستە لەناودەبات، هەر دەستکارییه‌ک، یان ساختەکردنێک لە خودی سیستەم زۆر بەئاسانی دەدۆزرێتەوە.
هەڵبژاردنی کڵاود یا لەشوێن بۆ بەردەست بوونی سیستەمەکە کاریگەرە بەسەر خەرجی کۆتایی پڕۆژەکە، بە بەکارهێنانی کڵاود خەرجییەکان کەم دەبنەوە وە خزمەتگوزارییەکە لە هەموو شوێنێک بەردەست دەبێت.
خەرجییەکان کەم دەبنەوە چونکە تێچووی هاردوێر وسیسته‌مەکان و کرێی ستافی چاودێریت لەکۆڵ دەبێتەوە. لە کڵاوددا تەنها بە پێی پێویست وبەکارهێنانی خۆت پارە دەدەیت. بەڵام لە شوێن بە پێچەوانە دەبێت.
سیستەمی پێکەوە بەستراوی ئەوڕۆ، ماف دەستەبەر دەکات بۆ ئادمینی ڕێکخراوەکە گشت کاروبارەکانی ڕێکخراو لەسەر یەک داشبۆرد ببینێت وە ئامارەکانیان بزانیت.
باکەپ بە شێوازێکی ئۆتۆماتیکە کە ئەمەش کات دەگەڕێنیتەوە بۆ فەرمانگە، وا باشترە کە داتای نێو سیستەم لەسەر هەور (کلاود) باکەپ بکرێت نەوەک لە شوێن. وە هەروەها داتای نێو سیستەم پارێزراون بە شێوازێکی نهێنی بە چەندین ئامرازی سەردەمیانە.
نەرمەکاڵاکە لەسەر بنەمای هاوچەرخی تەکنەلۆجیا درووست کراوە، بۆ پشتگیری کردنی چەندین نەرمەکاڵای تر لە داهاتوودا.
بەشی بەڕێوەبردن/ ئیداری کورتەنامە وئیمێلی یەکڕاستیان بۆ دێت لە کاتە ناجێگیرەکان دەربارەی زانیارییەکان. هەروەها ستافی ڕێکخراوەكه ئاگادار دەکرێنەوە لە هەر گۆڕانکارییه‌ک کە لە خشتەی هاتنیان بکرێت یاخود لە کاتەکانی پشووی فەرمی.
بڕیار دەدات کام بەکارهێنەر چی ببینیت و چی دەسەڵاتێکی هەبێت، بە پشت بەستن بە ڕێکخستنی ڕێگەپێدەرەکانی سیستەم. سیستەمی پێکەوەبەستراوی بەڕێوەبردنی ئەوڕۆ، کارئاسانی دەکات لە درووست‌کردنی بەکارهێنەر بە شێوازێکی متمانەکراو، کە بە پێی ڕێگەپێدان هەر بەکارهێنەڕیک سنووردار دەکرێت تەنها بە کارەکانی خۆی. وە دەتواندرێت ڕێگەپێدانی هەر بەکارهێنەرێک کەم و زیاد بکرێت بە پێی پێویست.
ڕێگە دەدات بۆ گۆڕینی ڕەفتاری بەرنامە کەبە شێوازێک بێت لەگەڵ کاری ڕێکخراوەکە بگونجێت، بێ ئەوەی بەرنامکە لە بنەڕەتەوە بگۆڕدرێت.
دابین كردنی کڕیارخوازەکان له نه‌رمه‌كاڵاكان یارمه‌تیده‌ره بۆ به‌تایبه‌ت كردنی ئه‌زموونی بەکارهێنەر و هاندانی به‌كار بردنی ته‌كنه‌لۆجیا بۆ سه‌ركه‌وتنی پڕۆژه‌كان. ئه‌وڕۆ-ئی ئار پی به ته‌واوی له لایه‌ن كۆمپانیای ئه‌وڕۆسۆفت به‌رهه‌م هاتووه بۆیه توانای کڕیارخوازکردنی هه‌یه.
بڕوانامه، ڕاپۆڕتی گشتی، ڕاپۆڕتی ئاماده‌بوون وچه‌ندین جۆری تر له ڕاپۆڕت ئاماده‌ن بۆ چاپكردن به‌چه‌ند هه‌نگاوێكی ئاسان.
داشبۆردێک بە ڕووکار‌ی بەکار‌هێنەری ئاسان وسەردەمیانە، کە زانیاری بۆ گشت قوتابیان و ستافی بەڕێوەبردن نیشان دەدات بە هێلكارى، کە ئەمەش کارئاسانی دەکات لە بینینی خشتەکانی کاتی دەوامکردنیان، بە شێوازێکی کارا و لێهاتوو.
ئەوڕۆسۆفت پشتگیری ئۆنڵاین وە ئۆفڵاین دەستەبەر دەکات، بۆ ڕەوانکردنی بەرکارکردنی سیستەمی پێکەوەبەستراوی ئەوڕۆ، وە گەڕاندنەوەی هەر کەموو كوڕیه‌کی تەکنیکی.
سیستەمی پێکەوە بەستراوی ئەوڕۆ لەم یەکانە پێک دێت:
چارسەرێکە بۆ میکانیزم کردنی کاروباری سەرچاوە مرۆییەکانی نێو فەرمانگە. کەزانیاری لەسەر گشت فەرمانگە وستافەکان تیایدا بەڕێوەدەبردرێت، وە چارەسەرێکی یەکپارچەیە بۆ لابردنی کاری دەستی و ڕێگری كردن لە هەڵەی مرۆڤ.
کۆدی فەرمانبەر، جۆری فەرمانبەر، بەشەکانی دامەزراوەکە، بەرواری خانەنشینی، زانیاری پەیوەندیکردن، وە چەندین زانیاری گرنگی تر لەخۆیەوە دەگرێت.
لەم یه‌کەیەدا ئادمینی سیستەم توانای هەیە کاتەکانی دەوام وخشتەی هاتن دەستنیشان بکات بۆ هەر فەرمانبەرێک. یەکەی کات وئامادەبوون دەتوانێت ژمارەی ئامادەبوون بژمێرێت بۆ هەر فەرمانبەرێک، وە ئه‌گەر هاتوو فەرمانبەرێک زۆرترین ئامادەنەبوونی تۆمار کرد ئەوە فەرمانبەرەکە وە ستافی بەڕێوەبردن ئاگادار دەکرێنەوە لە خودی سیستەم تا ڕێكاری گونجاو بگرنه به‌ر.
یەکەی مووچە بەرپرسیارە لەسەر کردارەکانی مووچە بۆ هەر مانگێک کە بریتیە لە تۆمارکردنی مووچە، ڕاپۆرتی مووچە، پسوولەی مووچە، بەڕێوەبردنی نەهاتنەکان. یەکەی لیستی مووچەکان بە تەریب کار دەکات لەگەڵ لایەنەکانی دیکە وەک زیادکردن، کەمکردن، بڕینی مووچەکان، پاداشت و هتد. بەڕەچاوکردنی ئامادەبوون، نەهاتن وکارایی فەرمانبەر لەهەمان کات.
ئەم یەکەیە هەژمارکردنی چەندین پلان ودەفتەری پارە بۆ کۆتایی هەر ساڵێک بەئۆتۆماتیک دەکات. یەکەی دارایی کرێیەکان لەگەڵ چەندین یەکەی تر پەیوەندیدار دەکات وەک کۆگا، بەشەناوخۆیی ولیستی مووچە. لەم یەکەیەدا بەڕێوه‌بەری ژمێریاری وحیسابات درووست‌کردنی چەندین دەفتەری ژمێریاری وسەنتەرەکانی خەرجی بەڕێوە دبەن.
بەدواداچوون وچاودێری دەکات لە مۆڵەتەکان کە فەرمانبەر وەریان دەگرێت یان داوایان دەکات. ئەم یەکەیە ڕێگەدەدات بە پێناسەکردنی چەندین جۆر لە مۆڵەت وەک مۆڵەتی نەخۆشی، مۆڵەتی بێمووچە، مۆڵەتی دایکایەتی، مۆڵەتی هاوینە و هتد. وەهەروەها توانای پێناسەکردنی چەندین ڕێڕه‌وی کار هەیە بۆ هەر جۆرێک لەم مۆڵەتانە تەنانەت لەهەر بەشێکی ڕێکخراوه‌كه دەکرێت جۆرێک لە مۆڵەت بۆی پێناسە بکرێت، کە ئەمەش لەکۆتاییدا چارەسەرێکی یەکپارچەیە بۆ لابردنی کاری دەستی و ڕێگری كردن لە هەڵەی مرۆڤ.
ئەم یەکەیە پڕۆسەی کاڵا دابین کردن، پسوولەی کاڵا و کڕینی کەلوپەل بۆ بەشەکانی ڕێکخراو ئۆتۆماتیک دەکات، وە چەندین ڕاپۆرتی کۆگا درووست دەکات. وە چارەیەکی پێکەوەبەستراو دەستەبەر دەکات بۆ بەڕێوەبردنی کۆگا وپەڕاوگەی هەر رێکخراوێک.
ئەم یەکەیە بۆ ئاگارادکردنەوەی ستافی ڕێکخراوە بەکاردێت دەربارەی هەر هەواڵێک.
له ڕێگه‌ی ئه‌م یەکەیە ستافی بەڕێوەبردنی ڕێکخراو دەتوانن فەرمانبەران ئاگادار بکەنەوە دەربارەی هەر بۆنەیه‌ک کە ڕوو دەدات. لەم یەکەیه چەندین بۆنەی جیاواز دەتواندرێت پێناسە بکرێت، هەروەها بۆنەکان دەتوانن جیاواز بکەنەوە بە پێی پێویست ستافی ڕێکخراو و هەر کەسێک کە بەشداری بکات لەهەر بۆنەیه‌ک ئەوە ناوی دەچێتە ڕاپۆرتی کۆتایی تاوه‌کو ئامادەباشی بۆ تێکڕای بەشداربووانی بۆنەکە بکرێت.
ئێمە پارێزگاری و پاڵپشتی لە سیستەم دابین دەکەین بە هەبوونی ستافێکی تایبەت بەم کارە. ئەندازیارانی پشتگیر لەم کارانە بەرپرس دەبن له:
راهێنان پێکردن و ئامادەکردنی ستاف بۆ کارکردن و بەکارهێنانی سیستەم لەدوای ماوەیه‌کی کورت لە جێبەجێکردن ئەنجام دەدرێت. ڕاهێنان پێکردنی بەکارهێنەرەکان دەربارەی بەکارهێنانی سیستەم خەرجیه‌كی زیاد نییە بەڵکو ئاشنا دەکرێن بە یەکەکان وە تایبەتمەندییەکان تاوه‌کو بتوانن بەکاری بهێنن بە شێوازێکی ڕاست و گونجاو.
ئێمه هه‌ڵده‌ستین به دابین كردنی راهێنانێكی گشتگیر له‌گه‌ڵ ڕێنمایی به‌كار بردن به شێوازی ئۆنڵاین و كاریگه‌ر بۆ نەرمەکاڵاکانمان.
یەکەکان هه‌ڵبژێرە بۆ بەدەستهێنانی نرخ دانانێکی بێ بەرامبەر.