سیستەمی پێکەوە بەستراوی ئەوڕۆ بۆ بەڕێوەبردنی زانکۆ، کۆلێژ، پەیمانگا و قوتابخانە

يەكەيى، هاوچەرخ، ڕووکارێکی بەکار‌هێنەری سەرنج ڕاکێش

نمۆنەیەکی بەخۆڕایی بەدەست بێنە
students working with laptop

سیستەمی پێکەوە بەستراوی ئەوڕۆ چییە؟

سیستەمی پێکەوە بەستراوی ئەوڕۆ سیستەمێکی بنەما وێبە، کەبۆ ئۆتۆماتیککردنی کاروبار و پڕۆسەی خوێندن درووست كراوه‌. کە تەواوی سوڕی ژیانی قوتابی لەخۆی دەگرێتەوە، لە دەستپێکردن تاکو بەدەست هێنانی پلەی کۆتایی.

سەرەڕای ئەوەش، ڕێگه‌پێدراوانی زانکۆ، کۆلێژ، پەیمانگا، یان قوتابخانە توانای تەواویان دەبێت بەسەر یەکەکانی دواوەی نووسینگە، وەکو یەکەکانی ژمێریاری، بەڕێوەبردنی کارمەندان وە لیستی مووچەکان بە شێوازێکی ڕاست ویەککات.

پڕۆسەی بۆلۆنیا

سیستەمی پێکەوە بەستراوی ئەوڕۆ بۆ بەڕێوەبردنی زانکۆ، کۆلێژ و پەیمانگا پشتگیری دەکات لە پڕۆسەی بۆلۆنیا کە تیایدا قوتابی بەچەند مەرجێک دەکرێت وانە بۆ ساڵی خوێندنەکەی هەڵبژێریت. ووشەی ECTS کورتکراوەی European Credit Transfer System تیایدا قووتابی کراوەتە چەقی پڕۆسەی خوێندن بە جۆرێک هەر قووتابیه‌کی بەکالۆرێۆس دەبێت ١٨٠-٢٤٠ ECTS کۆبکاتەوە لە ماوەی ٦ بۆ ٨ سمێستەر کە دەکاتە ماوەی ٣ بۆ ٤ ساڵی خوێندن و قوتابی ماستەر ٩٠-١٢٠ ECTS کۆبکاتەوە لە ماوەی ١ بۆ ٢ ساڵی خوێندندا، هەر سمێستەرێک بریتیە لە ١٥ هەفتە و ٣٠ ECTS لە کاتێکدا هەر یەکECTS دەکاتە ٢٥-٣٠ کاتژمێری کارکردن و خوێندن.

Students

سیستەمی پێکەوە بەستراوی ئەوڕۆ (Awro-IUMS)

چ شتێك سیستەمی پێکەوە بەستراوی ئەوڕۆ دەکاتە چارەسەرێکی نایاب؟

سیستەمی پێکەوە بەستراوی ئەوڕۆ ئەم تایبەتمەندیانە لەخۆ دەگرێتەوە:

Awro integrated university management system - dashboard screenshot

سیستەمێکی پێکەوە بەستراو

لە زانکۆ، کۆلێژ و پەیمانگا، زۆر لق و بەش هەن بۆ بەڕێوەبردنی کۆرس و خولی فێربوون، بۆ بەڕێوەبردنیان بە شێوازێکی کاریگەر، سیستەمی بەڕێوەبردنی ئەوڕۆ دەتوانێت لە گشت لقەکان بەردەست بێت، وە پێکەوە بەستراوەبێت لەگەڵ سەودای ڕۆژانەی چاڵاکییەکانی فێربوون.

بۆ نموونە: لەدوای تۆمارکردن، پسووله‌ بەشێوازێکی ئۆتۆماتیک لە یەکەی پسووله‌ درووستکردن درووست دەبێت، وە ئه‌ژماری وەرگرتەکان بە شێوازێکی ڕاستەوخۆ نوێ دەبنەوە لە یەکەی ژمێریاری.

سیستەمێکی گشتگیرە کە قوتابی و مامۆستا لەگەڵ زانکۆ، کۆلێژ، پەیمانگا یان قوتابخانە بەیەکتر دەبەستێتەوە

چارەسەرێکی ئاسان وە به‌كارهێنه‌ر په‌سه‌ند (یوزه‌ر فرێندلی)،کە قوتابی هان دەدات بۆ خوێندن، وە کارئاسانی بۆ مامۆستا دەکات. وکارئاسانی دەکات لە پڕۆسەی وەرگرتن وتۆمارکردنی قوتابیان، ناردنی ئەرکەکان، چاودێری کردنی ئامادەبووان وە ئاگادارکردنەوەیان لە گشت چاڵاکییەکانی نێو زانکۆ.

لە هەور (کڵاود) یان لە شوێن

هەڵبژاردنی کڵاود یا لەشوێن بۆ بەردەست بوونی سیستەمەکە کاریگەرە بەسەر خەرجی کۆتایی پڕۆژەکە، بە بەکارهێنانی کڵاود خەرجییەکان کەم دەبنەوە وە خزمەتگوزارییەکە لە هەموو شوێنێک بەردەست دەبێت.

خەرجییەکان کەم دەبنەوە چونکە تێچووی هاردوێر و سیسته‌مەکان و کرێی ستافی چاودێریت لەکۆڵ دەبێتەوە. لە کڵاوددا تەنها بە پێی پێویست و بەکارهێنانی خۆت پارە دەدەیت. بەڵام لە شوێن بە پێچەوانە دەبێت.

خراپ بەڕێوەبردن ودەستکاری کردنی زانیاری لەناودەبات

خراپ بەڕێوەبردن ودەستکاری کردنی زانیاری کە لەلایەن ستافی بەڕێوەبردن بەردەستە لەناودەبات، هەر دەستکاریه‌ک، یان ساختەکردنێک لە خودی سیستەم زۆر بەئاسانی دەدۆزرێتەوە.

Awro integrated university management system - screenshot

24x7 پشتگیری ئۆنڵاین و ئۆفڵاین

ئەوڕۆسۆفت پشتگیری ئۆنڵاین وە ئۆفڵاین دەستەبەر دەکات، بۆ ڕەوانکردنی بەرکارکردنی سیستەمی بەڕێوەبردنی ئەوڕۆی خوێندن، وە گەڕاندنەوەی هەر کەموو كوڕیه‌کی تەکنیکی.

ڕووکارێکی بەکار‌هێنەری ئاسان

گرینگییه‌کی زۆر بە ڕووکاری بەکار‌هێنەر دراوە، لەگەڵ داشبۆرد وە ڕووکاڕێکی سەرنج ڕاکێش.

تەکنەلۆجیای هاوچەرخ بۆ وێب

نەرمەکاڵاکە لەسەر بنەمای هاوچەرخی تەکنەلۆجیا درووست کراوە، بۆ پشتگیری کردنی چەندین نەرمەکاڵای تر لە داهاتوودا.

خۆتۆمارکردن

قوتابیان دەتوانن لە هەر شوێنێک بن خۆیان تۆمار بکەن بۆ ساڵی نوێی خوێندن، کە ئەوەش وادەکات سەرە و ڕاوەستانی دڕێژ نەمێنیت لە نێوان حەرەمی زانکۆ، کۆلێژ، پەیمانگا یان قوتابخانە.

بەڕێوەبردنی بەکارهێنەر

بڕیار دەدات کام بەکارهێنەر چی ببینیت و چی دەسەڵاتێکی هەبێت، بە پشت بەستن بە ڕێکخستنی ڕێگەپێدەرەکانی سیستەم. سیستەمی پێکەوەبەستراوی بەڕێوەبردنی ئەوڕۆ، کارئاسانی دەکات لە درووستکردنی بەکارهێنەر بە شێوازێکی متمانەکراو، کە بە پێی ڕێگەپێدان هەر بەکارهێنەڕیک سنووردار دەکرێت تەنها بە کارەکانی خۆی. وە دەتواندرێت ڕێگەپێدانی هەر بەکارهێنەرێک کەم و زیاد بکرێت بە پێی پێویست.

پشکنینی وورد

ووردەکاری هەموو گوڕانکاریەکان و هەموو ئەو ئیشانەی لە سیستەم لە لایەن بەکارهێنەران و تەنانەت بەڕێوەبەرانی سیستەم ئەنجام دەدرێن پاشەکەوت دەکرێن بۆ ئەوەی دواتر بتوانرێت لە کاتی پێویست به‌دواداچوون بە شوێن پێ گوڕانکاریەکان بکرێت.

داشبۆرد

داشبۆردێک بە ڕووکاری بەکارهێنەری ئاسان وسەردەمیانە، کە زانیاری بۆ گشت قوتابیان و ستافی بەڕێوەبردن نیشان دەدات بە هێلكارى، کە ئەمەش کارئاسانی دەکات لە بینینی خشتەکانی کاتی دەوامکردنیان، بە شێوازێکی کارا و لێهاتوو.

یەکەکانی سیستەمی پێکەوە بەستراوی بەڕێوەبردنی ئەوڕۆ

سیستەمی پێکەوە بەستراوی بەڕێوەبردنی ئەوڕۆ لەم یەکانە پێک دێت:

1. یەکەکانی ئەکادیمی

وەرگرتنی ئۆنڵاین

ئەم یەکەیە ڕێگا بە قوتابیان دەدات کە فۆرمی وەرگرتن بەشێوازێکی ئۆنڵاین پڕ بکەنەوە لەهەر شوێنێک وەکاتژمێرێک، کەئەمەش کات و خەرجی تێچووی چوون و هاتن بۆ قوتابی داواکار دەگەڕینێتەوە. وە هەروەها کاتی فەرمانبەرانیش دەگەڕێنێتەوە کە پێشتر لە زانیاری تۆمارکردن بەفیڕۆ دەچوو. وە چانسی هەڵە کردن بەڕێژەیەکی بەرچاو کەم دەکاتەوە.

یەکەی بەڕێوەبردنی قووتابی

پێکهاتووە لە سوڕی ژیانی قوتابی لە تەواوی بەرنامەی خوێندنی، لە تۆمارکردن تاکو تەواوکردنی کۆرسی خوێندن و دەرچوون، بۆ بەدەستهێنانی زانیاریەکانی قوتابیان كات به‌ كات و بە شێوازێکی پارێزراو.

تۆمار کردنی قوتابی

ئەم یەکەیە تۆمارکردنی ئه‌و قوتابیانه‌ی کە نوێ خۆیان تۆمارکردووە بەڕێوە دەبات، قوتابیە نوێ تۆمارکراوەکان هەموو بەڵگەنامەکانیان دێتە ئەم بەشە، وە دواتر کارمەندانی زانکۆ، کۆلێژ، پەیمانگە یان قوتابخانە، لێهاتوویی قوتابیان لە ڕێگەی ئەم یەکەیەوە دەتوانن ببینن وە کاری پێویست لەسەری ئەنجام بدەن.

بەڕێوەبردنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان

ئامادەکردن وەبڵاوکردنەوەی ئەنجام لەوانەیە بێزارکەر بێت بۆ وانەبیژ، ئەم یەکەیە ڕۆتینەکانی دوای تاقیکردنەوە بەڕێوەدەبات، کە نمرە تۆمارکردن، ڕاپۆڕت درووست کردن و بەهاپێدان لەخۆدەگرێتەوە.

بەڕێوەبردنی کۆرس

ئەم یەکەیە پشتگیری دەکات لە پڕۆسەی پێناسەکردن وەڕێکخستنی کۆرسەکان. سیستەم ئامراز وبناغەیه‌ک پێشکەش دەکات کە تا ڕادەیه‌ک ڕێگە ده‌دات بەئاسانی ناوەڕۆکی کۆرسەکان داخڵ بکرێن، تا دواتر بتواندرێ بەکار بهێندرێت لەپڕۆسەی خوێندن.

ماڵپەڕی قوتابی

زانیاری تەواو بۆ قوتابی دەستەبەر دەکات بە خوێندنیان وەک؛ تاقیکردنەوەکان، ئەنجامی تاقیکردنەوەکان، ووردەکاری دارایی، خشتەی خوێندن، ڕووداوەکان، وە هەروەها قوتابیان دەتوانن زانیاری لەسەر گشت پلانی خوێندنیان ببینن لە ماڵپەڕەکەیان.

بەڕێوەبردنی ئەرکەکان

بۆ ئاگادارکردنەوەی قوتابیان لە ئەرکەکانیان و هەڵسانگاندنیان و دابینکردنی تێبینیەکان بۆیان، کە ئەمەش لە سیستەمی بەڕێوەبردنی ئەوڕۆ تەنها بەچەند کلیکێک ئەنجام دەدرێت.

خشته‌ڕێژی

ڕێکخستنی کاتەکانی کۆڵێژ و قوتابی یەکێکە لە ئەرکە هەرە گرنگەکانی هەر دامەزراوەیه‌ک، کەلە سیستەمی بەڕیوەبردنی ئەوڕۆ بە شێوازێکی پڕۆفیشناڵ و ئاسان دەتواندرێت ئەم کارە بکرێت.

بەڕێوەبردنی ئامادەبوون

پڕۆسەی ئامادەبوونی قوتابیان ئۆتۆماتیک دەکات. سیستەمی ئامادەبوون دەتوانێت ساڵنامەی خوێندن، دیاری كردنی بابه‌ت (كۆرس)، خشته‌ی كات و ئاماده‌بوونی ڕۆژبه‌ڕۆژ به‌ كۆمپیوته‌ری بكات.

بەڕێوەبردنی کرێی خوێندن

یەکەی بەڕێوەبردنی کرێی خوێندن زۆر سوودبەخشە بۆ سادەکردن و کارئاسانکردنی تەواوی کردارەکانی کرێی خوێندن، بۆ هەریەک لە قوتابی وە بەڕێوبەرەکان.

ماڵپەڕی مامۆستایان

تەواوی زانیارییەکانی خوێندن و وانەکان بۆ ساڵی خوێندنەکە دەستەبەر دەکات بۆ مامۆستا بەشێوازێکی ئۆنڵاین، وە زانیاری دەربارەی تاقیکردنەوەکان، هەڵسەنگاندنەکان، خشتەکانی خوێندن و ئەو بابەتانەی کە بۆ وەرزی خوێندن ئامادەکراون، هەروەها ئاگادارکردنەوەیان لە ڕووداوەکان.

بەڕێوەبردنی بەشە ناوخۆییەکان

ئەم یەکەیە چاودێری چاڵاکییەکان/کارەکانی بەشەناوخۆییەکان دەکات وەک: ڕێکخستنی بەشە ناوخۆییەکان، ڕێگەپێدانی قوتابیان بۆ بەشە ناوخۆییەکان، کرێی مانەوە لە بەشە ناوخۆییەکان، ڕاپۆرتی بەشەناوخۆییەکان، کۆگای بەشە ناوخۆییەکان، ژمێریاری و لیستی مووچەی کارمەندانی بەشە ناوخۆییەکان.

2. یەکەکانی دواوەی نووسینگە

سەرچاوە مرۆییەکان

چارسەرەێکە بۆ میکانیزم کردنی کاروباری سەرچاوە مرۆییەکانی نێو زانکۆکان. کەزانیاری لەسەر گشت زانکۆ، ستاف و قووتابخانه‌ تیادا بەڕێوەدەبردرێت، وە چارەسەرێکی یەکپارچەیە بۆ لابردنی کاری دەستی و ڕێگری كردن لە هەڵەی مرۆڤ.

کۆدی فەرمانبەر، جۆری فەرمانبەر، بەشەکانی دامەزراوەکە، بەرواری خانەنشینی، زانیاری پەیوەندیکردن، وە چەندین زانیاری گرنگی تر لەخۆیەوە دەگرێت.

کات وئامادەبوون

لەم یه‌کەیەدا ئادمینی سیستەم توانای هەیە کاتەکانی دەوام وخشتەی هاتن دەستنیشان بکات بۆ هەر فەرمانبەرێک. یەکەی کات وئامادەبوون دەتوانێت ژمارەی ئامادەبوون بژمێرێت بۆ هەر فەرمانبەرێک، وە ئه‌گەر هاتوو فەرمانبەرێک زۆرترین ئامادەنەبوونی تۆمار کرد ئەوە فەرمانبەرەکە وە ستافی بەڕێوەبردن ئاگادار دەکرێنەوە لە خودی سیستەم تا ڕێكاری گونجاو بگرنه‌ به‌ر.

لیستی مووچە

یەکەی مووچە بەرپرسیارە لەسەر کردارەکانی مووچە بۆ هەر مانگێک کە بریتیە لە تۆمارکردنی مووچە، ڕاپۆرتی مووچە، پسوولەی مووچە، بەڕێوەبردنی نەهانتەکان. یەکەی لیستی مووچەکان بە تەریب کار دەکات لەگەڵ لایەنەکانی دیکە وەک زیادکردن، کەمکردن، بڕینی مووچەکان، پاداشت و هتد. بەڕەچاوکردنی ئامادەبوون، نەهاتن وکارایی فەرمانبەر لەهەمان کات.

دارایی

ئەم یەکەیە هەژمارکردنی چەندین پلان ودەفتەری پارە بۆ کۆتایی هەر ساڵێک بەئۆتۆماتیک دەکات. یەکەی دارایی کرێیەکان لەگەڵ چەندین یەکەی تر پەیوەندیدار دەکات وەک کۆگا، بەشەناوخۆیی و لیستی مووچە. لەم یەکەیەدا بەڕێوبەری ژمێریاری وحیسابات درووستکردنی چەندین دەفتەری ژمێریاری وسەنتەرەکانی خەرجی بەڕێوەدبەن.

بەڕێوەبردنی مۆڵەت

بەدواداچوون وچاودێری دەکات لە مۆڵەتەکان کە فەرمانبەر وەریان دەگرێت یان داوایان دەکات. ئەم یەکەیە ڕێگەدەدات بە پێناسەکردنی چەندین جۆر لە مۆڵەت وەک مۆڵەتی نەخۆشی، مۆڵەتی بێمووچە، مۆڵەتی دایکایەتی، مۆڵەتی هاوینە و هتد. وەهەروەها توانای پێناسەکردنی چەندین ڕێڕه‌وی کار هەیە بۆ هەر جۆرێک لەم مۆڵەتانە تەنانەت لەهەر بەشێکی ڕێکخراوه‌كه‌ دەکرێت جۆرێک لە مۆڵەت بۆی پێناسە بکرێت، کە ئەمەش لەکۆتاییدا چارەسەرێکی یەکپارچەیە بۆ لابردنی کاری دەستی و ڕێگری كردن لە هەڵەی مرۆڤ.

بەڕێوەبردنی کۆگا وسامانەکان

ئەم یەکەیە پڕۆسەی کاڵا دابین کردن، پسوولەی کاڵا و کڕینی کەلوپەل بۆ بەشەکانی ڕێکخراو ئۆتۆماتیک دەکات، وە چەندین ڕاپۆرتی کۆگا درووست دەکات. وە چارەیەکی پێکەوەبەستراو دەستەبەر دەکات بۆ بەڕێوەبردنی کۆگا وپەڕاوگەی هەر رێکخراوێک.

بەڕێوەبردنی هەواڵ

ئەم یەکەیە بۆ ئاگارادکردنەوەی قوتابیان، دەستەی مامۆستایان، هەروەها فەرمانبەران بەکاردێت دەربارەی هەر هەواڵێک.

بەڕێوەبردنی بۆنەکان

له‌ ڕێگه‌ی ئه‌م یەکەیە ستافی بەڕێوەبردنی ڕێکخراو دەتوانن قوتابیان، دەستەی مامۆستایان، هەروەها فەرمانبەران ئاگادار بکەنەوە دەربارەی هەر بۆنەیه‌ک کە ڕوو دەدات. لەم یەکەیه‌ چەندین بۆنەی جیاواز دەتواندرێت پێناسە بکرێت، هەروەها بۆنەکان دەتوانن جیاواز بکەنەوە بە پێی پێویست لەسەر قوتابیان، مامۆستایان، یان ستافی ڕێکخراو و هەر کەسێک کە بەشداری بکات لەهەر بۆنەیه‌ک ئەوە ناوی دەچێتە ڕاپۆرتی کۆتایی تاوه‌کو ئامادەباشی بۆ تێکڕای بەشداربووانی بۆنەکە بکرێت.

خزمەتگووزاری زیاتر

پارێزگارى

ئێمە پارێزگاری و پاڵپشتی لە سیستەم دابین دەکەین بە هەبوونی ستافێکی تایبەت بەم کارە. ئەندازیارانی پشتگیر لەم کارانە بەرپرس دەبن له‌:

  • دڵنیایی کردنەوە لە کارکردنی سیستەم بە شێوازێکی ڕەوان و کارا.
  • دابین کردنی چاودێرییەکی ڕاستکەرەوە، لابردنی کەم وکوڕی، وە دەستنیشان کردن وچاککردنەوەی هوموو هەڵە شاراوەکانی سیستەم.
  • پشکنین وڕاستکردنەوەی کەم و کوڕیەکانی سیستەم کە لەلایەن کڕیار ڕاگەیەندراوە لە کاتی خزمەتگوزاری.
  • ڕێکخستن و باشترکردنی توانای سیستەم (ئەگەر پێویست بوو).
  • بەڕێوەبردن، پشتگیری و جێبەجێکردن، لەسەر داواکاری کڕیار و خزمەتکردنی داواکارییەکان، بەمەبەستی باشترکردنی کردەیی و بەرزکردنەوەی سیستەم.
  • هەڵسەنگاندنی کاریگەری وەشانی نوێ سیستەم، وە بەرزکردنەوەی سیستەم یاخود بەشێک لەژێر چاودێری.
  • دڵنیا کردنەوە لەهەر گۆڕانکاریه‌كی سیستەم کە بەشێوەیەکی گونجاو و ڕێکخراوە لەگەڵ بەشەکەی تایبەت بەخۆی، وەتوانای سیستەم دانابەزێت.
  • دابینکردنی خزمەتگوزاری پاڵپشتی کردن لە سیستەم، کە بریتییە لە ئامۆژگاری تەکنیکی و یارمەتیدانی کڕیار، بۆ دڵنیا کردنەوە لە بێ پچڕانی و هەبوونی سیستەم.
  • دابینکردنی ئامۆژگاری، ڕێنمایی، وراهێنان بۆ کڕیار.

ڕاهێنان

راهێنان پێکردن و ئامادەکردنی ستاف بۆ کارکردن و بەکارهێنانی سیستەم لەدوای ماوەیه‌کی کورت لە جێبەجێکردن ئەنجام دەدرێت. ڕاهێنان پێکردنی بەکارهێنەرەکان دەربارەی بەکارهێنانی سیستەم خەرجیه‌كی زیاد نییە بەڵکو ئاشنا دەکرێن بە یەکەکان وە تایبەتمەندییەکان تاوه‌کو بتوانن بەکاری بهێنن بە شێوازێکی ڕاست و گونجاو.

ئێمه‌ هه‌ڵده‌ستین به‌ دابین كردنی راهێنانێكی گشتگیر له‌گه‌ڵ ڕێنمایی به‌كار بردن به‌ شێوازی ئۆنڵاین و كاریگه‌ر بۆ نەرمەکاڵاکانمان.

نرخ دانانێکی بێ بەرامبەر داوا بکە

یەکەکان هەڵبژێرە بۆ بەدەستهێنانی نرخ دانانێکی بێ بەرامبەر

1. یەکەکانی ئەکادیمی

هەڵبژاردنی هەموو / لابردنی هەموو

2. یەکەکانی دواوەی نووسینگە

هەڵبژاردنی هەموو / لابردنی هەموو

3. سیستەمی بۆلۆنیا